Post by Yad Karwan

HR Manager at Suli Works & Peshawa Group

ئەوەی دێتە لای تۆلەوانەیە "ئەکتەرێکی لێهاتوو"! بێت "کاکی ئێچ ئاڕ" تەنها سەیری ڕوخسار و قسەخۆشی کاندیدەکە دەکات ,  دەزانی بۆچی زۆربەی کۆمپانیاکانی ئێمە لەناو بازنەیەکی بەتاڵدا دەسوڕێنەوە؟ لە چاوپێکەوتندا هەمووان خۆیان "دڵسۆز، چالاک، و ماندوونەناسن"دەردەخەن ، بەڵام ئایا دەزانیت ئەو کەسەی بەرامبەرت دانیشتووە: ڕەنگە لە شوێنی پێشتری (کێشەی) ی لە نێوان کارمەندەکاندا دروست کردبێت؟ ڕەنگە کارێکی وای کردبێت کۆمپانیایەک ملیۆنان دینار زیان بکات؟ ڕەنگە تەنها بۆ "بەکارهێنانی ناوبانگی دامەزراوەکەت " هاتبێت بۆ لای تۆ؟ تەلەفۆنێک بکە و بپرسە | بۆ؟ ، هۆکار؟ ، چۆن چارەسەر بوو ؟ ئەگەر بوێری ئەوەت نییە پەیوەندی بە شوێنی پێشووی بکەیت، ناوی خۆت مەنێ HR. تۆ بەو بێدەنگییەت خیانەت لە کۆمپانیاکەت دەکەیت. یەک تەلەفۆن بۆ شوێنی پێشوو: ماسکەکان لادەبات. درۆکان دەردەخات. پاشخانە ڕاستەقینەکە دەسەلمێنێت. کۆتایی بە سەردەمی ( HRی تەشریفاتی ) بهێنن کۆمپانیا پێویستی بە 'فلتەری پۆڵایین' هەیە، نەک شوێنێک بۆ سەیرکردنی سیڤی و نوسینی سزای مادی . #HR #KurdishBusiness #Recruitment #Suli #Professionalism #WorkplaceSecrets #LinkedInKurdistan #ڕاستییە_تاڵەکان

Post content