Post by Sumaya Kamal
Kurdish Language Teacher | EdTech Specialist
دیاردەیەک کە ئەیبینم دڵم بۆی ژان دەکات؛ بەڕاستی ئاڵا ناسنامەی نەتەوەیە.. ناکرێت گرنگی پێ نەدرێت و بە شێواوی و دڕاوی لەسەر باڵەخانەی دام و دەزگاکان ببینرێت، بە تایبەت قوتابخانەکان لە وەرزی هاوین و پشوو. لەم کاتەدا بەتایبەت باسی قوتابخانەکان دەکەم چونکە تایبەتە بە پیشەکەی خۆم، بڕوابکەن بە تەواوی جێگاکان گەڕاوم، زۆربەی قوتابخانەکان ئاڵاکەیان تەواو شێواوە. ئالێرەدا دڵسۆزی دەستەی کارگێڕی دیار دەکەوێت بۆ پیشەکەیان کاتێک سەیری ئاڵای کوردستان دەکەی لەسەر باڵەخانەی قوتابخانەکەیان. بەداخەوە، پێویستە پێداچوونەوە بەو دیاردەیە بکەن و لە زووترین کات ئاڵاکان تازە بکەنەوە. ئەگینا لە پۆستی داهاتوو ناوی قوتابخانەش دادەنێم. #KurdishFlag #Kurdistan #Education #Responsibility #KurdishSchools #NationalPride #Erbil