Post by Parwa Abubakir Othman

Law student at AUIS, minor in business

ئەوەی زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەم بارودۆخانەدا دەیکەن ڕۆژنامەگەری نییە بەڵکو ئیستغلالکردنە. کاتێک کە ڕوداوێک ڕوو دەدات میدیاکان زۆر بێ بەرپرسیارانە ئەگەنە شوێمی ڕوداوەکە و کەسە یەکەمەکانیان ئەدوێنن، لە کاتێکدا ئەوان لە بارودۆخێکی سەختی دەرونیان. پرسیارەکانیان : - هەستت چۆنە؟ - باوکت پێش مردنی چی گوت؟ - دڵتەنگیت؟ -ئاخیر جار کەی بوو کە بینیت؟ ئەمەش پێی ناوترێت ڕۆژنامەگەری بەڵکو گۆڕینی خەم و پەژارەی کەسانێکە بۆ بەدەستهێنانی ئەکتیڤی پەیج و کەناڵەکانیان.!!!!! وە ئەمەش ڕاستەوخۆ پێشێلی بنەمای سەرەتایی ڕۆژنامەگەرییە. بەپێی پێوەرەکانی ڕۆژنامەگەری ، ڕۆژنامەوانان پێویستە: ڕێز لە کەرامەتی قوربانیان بگرن دوور بکەوەرەوە لە زیانگەیاندنی زیاتر بە تایبەتی وریابون لەگەڵ منداڵان و کەسانی نزیک لە قوربانییەکە. بەڵام ئەوەی ئەم ڕۆژانە ئەیبینین بەڕاستی پێچەوانەکەیەتی: کارێک دەکەن کە هەست و سۆزی خەڵکی بۆ خۆیان ڕا دەکێشن. ئەم ڕەفتارە لە ڕووی ئەخلاقییەوە قێزەونە. خێزانێکی خاوەن ئازار بۆ چیرۆکێک بچوک ئەکەنەوە و منداڵانیان وەک ئامرازی سۆزداری بەکار ئەهێنن. هیچ یاسایەکی ئەخلاقی پیشەیی و هیچ بنەمایەکی مرۆیی ئەمە قبوڵ ناکات. تکایە بۆستن لەم کارە ناشرینە!!!! Rudaw Media Network ,AVA Media Group

Post contentPost contentPost contentPost content