Post by kner omer
Sales Consultant, Customer Service, Cashier , Management Expert , Teacher, Educational Writer .
وەک ڕاوێژکاری فرۆشتن لە کۆمپانیایەکی ناسراو کە لقی هەیە لە سەرانسەری شارەکانی کوردستان ، بەرپرسیارێتی ڕۆژانەی بەڕێوەبردنی فرۆشتن و ڕێنماییکردنی کڕیاران بە هەموو جۆرەکانیەوە هەڵدەگرم. دوای تەواوکردنی سیمینارێکی ڕاهێنانی هەشت کاتژمێری لەسەر ( کاری تیمی کاریگەر ) ( فرۆشتن چییە و چۆن ببمە ڕاوێژکاری فرۆشتنی سەرکەوتوو ) سوپاسگوزارم کە بڵێم بەتەواوی ڕۆچوومەتە ناو بوارێك و توانیومە شارەزاییەکی باشی تێدا دەستەبەر بکەم ، هاوکات دوای چوار ساڵ کارکردن لەم بوارەدا، بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم : ئەمە زیاترە لە زانین ، ئەمە ئەزموونی ژیاوی چەند ساڵەی منە بە وشە. ئامادەیی کەسێک بۆ بەدواداچوونی فێربوون لە هەر بوارێکدا، خۆی لە خۆیدا دەستکەوتێکە. هەر بۆیە هەمیشە دەڵێم: بەردەوام بە، بەردەوام بە لە گەشەکردن — بەبێ گوێدانە ڕەخنە و ژاوەژاوی دەوروبەرت . #فرۆشتن #راوێژکاریکریار #کاریتیمی #Kurdish_Professionals #HomeIstanbul #گەشەپێدان #کوردستان