Post by Jihad Inayat

IT & Digital Solutions Specialist | Supporting SMEs with Practical Technology & Training | Advocate for Special Need | Founder – KhalCenter

TEDxAshti 💡 لەم دواییانەدا، شاری هەڵەبجە میوانداری یەکێک لە پڕئیلهامترین چالاکییەکانی کرد، ئەویش (TEDxAshti) بوو لەژێر دروشمی "داڕشتنەوەی داهاتوو". ئەم چالاکییە ناوازەیە سەلماندی کە هەڵەبجە تەنها شارێکی خاوەن مێژوو نییە، بەڵکو مەڵبەندێکە بۆ داهێنان، تێڕوانینی نوێ و گەنجانی خاوەن ئامانج. لەم سەکۆیەوە، چەندین چیرۆکی سەرکەوتن و ئایدیا پێشکەش کران کە دەتوانن ببنە هەوێنی گۆڕانکاری ئەرێنی بۆ کۆمەڵگەکەمان. ✨ چەندین کەسایەتی و قسەکەری سەرکەوتوو بەشداربوون و تیشکیان خستە سەر بابەتە جیاوازەکان. 📌 هەرچەندە بەشێک لە بەشداربووان خەڵکی شاری هەڵەبجە نەبوون یان ئەزموونی ژیانیان لە هەڵەبجە کەم بووە، بەڵام ئەم بەشداریکردنە دەرخەری ئەوەیە هەڵەبجە شارێکی زیندووە. گەنجە سەرکەوتووەکان و کەسایەتییە دیارەکانی هەڵەبجە نموونەیەکی زیندوو و بەهێزن بۆ گەنجانی تەواوی کوردستان، بەتایبەتی گەنجانی شاری هەڵەبجە. 🎯 زۆر گرنگە ئەم جۆرە چالاکییانە ساز بکرێن بۆ ئەوەی ببنە هاندانێک بۆ گەنجان، لە کاتێکدا گەنج لەم وڵاتە، بەتایبەتی لە شاری هەڵەبجە، نوقمی دڵگرانی و بێکاری بوون. 🚀 بەڕاستی هێزی ئێمە لە بیرۆکەکانمان و هەنگاونانماندایە بۆ جێبەجێکردنیان، وەک چۆن لە پەیامی چالاکییەکەدا هاتووە. #TEDx #TEDxAshti #Halabja #Kurdistan #Innovation #Leadership #RewritingTheFuture #IdeasWorthSpreading #Motivation #Business #Inspiration

Post content