Post by Hedi M. ALay
MSc in Business and Management at UKH | Events and Student Council Coordinator at TIU | Assistant Lecturer
بەرزنرخاندنی دڵسۆزی و ڕێزلێنان لە نوێنەرانی گشتی فێرخوازانی کۆلێژەکان شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە لە ڕاگرایەتی فێرخوازانی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک، کە ڕێز لە کۆمەڵێک نوێنەری گشتیی بەتوانا و دڵسۆزی کۆلێژەکان بگرین. ئەو ڕێزلێنانە دەرخستنی پێزانینمانە بۆ ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی نوێنەرەکانمان لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) پێشکەشیان کرد، کە ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە بەڕێوەچوونی کارەکان و بوونە پردێکی گرنگ لە نێوان فێرخوازان و زانکۆدا. دواتر بەڕێزانم، لە ڕوانگەی ئێمەوە، ڕابەری ڕاستەقینە تەنها پۆست و ناونیشان نییە، بەڵکو کۆمەڵێک بەهای مرۆیی و ڕەوشتی و پیشەییە کە لە کەسەکەدا ڕەنگ دەداتەوە. هەر بۆیە لە کاتی ڕێزلێنان لە نوێنەرە بەڕێزەکانمان، تیشکمان خستە سەر ئەو بەها سەرەکییانەی کە سەرکردە لەوانی تر جیا دەکاتەوە: ١. ڕوخسارێکی متمانەبەخش و کەسایەتییەکی بەویقار، ئازا، و دامەزراو. ٢. تێگەیشتنی فراوان، وردبینی لە بڕیارەکان و شارەزایی لە دەستنیشانکردنی کێشەکان. ٣. عەشق بۆ زانست و حەز و خولیای فێربوون، و توانای فێرکردن و گەیاندنی زانیاری بەوانی تر. ٤.دەم بەخەندە، بەڕێز، خەمخۆر، جوامێر و پاڵپشتی هاوڕێکانی. ٥.وردبینی و جددی، وە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و ڕێکخستنی کارەکان بە باشترین شێوە. ٦. خۆڕاگری و بەردەوامی لە بەرامبەر ئاستەنگییەکان، بوون بە سەرچاوەی هیوا بۆ ئەوانی دیکە، و بوون بە پاڵپشتی بۆ دەوروپشتی. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەو فێرخوازانەی ئەم سیفەتانەیان لە خۆیاندا پەرە پێ داوە، داهاتوویەکی گەش لە چاوەڕوانیانە. سوپاس بۆ ماندووبوونتان. ئێوە و نوێنەرە بەڕێزەکانیدیکەی ساڵانی ڕابردوو، هەمیشە جێگەی شانازی و هێزی ئێمەن. #Leadership #StudentLeadership #TeamWork #TishkInternationalUniversity #ProfessionalGrowth #Kurdistan #Education #TIU #AcademicSuccess