Post by Hama Salim khdir

نوێنەری ڕێکخراوی زانستی نەوت بۆ پەرەپێدانی مرۆیی لە زانکۆی کۆیە Representative Scientific petroleum organization for humanitarian development (SPO)

بەناوی خوای گەورە گرافی وێڵ لۆگ(Well Log Plot) گرافی وێڵ لۆگ لەسەر کاغەز یان شاشە، بە شێوازێکی ستانداردی جیهانی ڕێکدەخرێت بۆ ئەوەی جیۆلۆجیست و ئەندازیارانی نەوت بتوانن بە ئاسانی و بە یەک چاو لێکدانەوەی بۆ بکەن. ئەم پێکهاتەیە بە شێوەی ستونی دابەش دەبێت بەسەر چەند هێڵێکدا کە پێیان دەوترێت تراک (Tracks). لێرەدا کورتەی پێکهاتە سەرەکییەکانی ناوی و بەشەکانی ڕوون دەکەمەوە : 1️⃣ تراکی یەکەم (Track 1 - Lithology): لە لای چەپەوەیە و لۆگەکانی وەک (Gamma Ray و Caliper) لەخۆدەگرێت. ئامانجی سەرەکی دیاریکردنی جۆری بەردەکانە (بۆ نموونە جیاکردنەوەی Shale لە Sandstone). 2️⃣ تراکی دووەم (Track 2 - Resistivity): لە ناوەڕاستدایە و لۆگەکانی Resistivity لە قووڵایی جیاوازدا پیشان دەدات بۆ ناسینەوەی جۆری شلەمەنی ناو خەزانەکە (نەوت، گاز، یان ئاو). 3️⃣ تراکی سێیەم (Track 3 - Porosity): لە لای ڕاستەوەیە و لۆگەکانی (Density و Neutron) لەخۆدەگرێت. بەکاردێت بۆ حیسابکردنی ڕێژەی کونیلەداری (Porosity) و دۆزینەوەی گاز لە ڕێگەی دیاردەی (Gas Crossover). تەنها بەسەیرکرنی ئەم سێ بەشە کە لەسەر وێنەی کۆمپیوتەری well log پیشان دەدرێت ئەندازیار دەتوانێت بڕیار بدات لەسەر جۆری (شلەکە ٫ جۆری بەردەکە (پێکهاتەکەی) ، وە بڕی عەمبارکراوی هایدرۆکاربۆن بەوردی دیاری بکاتن . بەهیوای سوود وەرگرتن

Post content