Post by Dr.Mohammed Abdullaziz
Assistant Professor at Salahaddin University-Erbil
دەستکەوتێکی پیشەیی جیهانی کە شایەنی شانازییە 🎓✨ خۆشحاڵ و سەربەرزم کە پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابی لێهاتوو و بەتوانا بەیار کاکۆ (Bayar Tahseen - KICPA ) بکەم، بەبۆنەی سەرکەوتنە ناوازەکەی لە بڕینی بەشی یەکەمی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ژمێریاری کارگێڕی ڕێپێدراو (CMA) بە نمرەیەکی نایاب (410). بەدەستهێنانی بڕوانامەیەک لە پەیمانگای IMA کارێکی ئاسان نییە؛ پێویستی بە دیسپلین، بیرکردنەوەی شیکاری، و سووربوون لەسەر سەرکەوتن هەیە. هەموو ئەم سیفەتانە لە بەياردا بەدی کران لە کاتی گەشتە زانستییەکەیدا. وشەیەک بۆ مێژوو و پێزانین: لێرەدا دەمەوێت بە شانازییەوە ئاماژە بە خولە پێشەنگەکەی سەندیکای ژمێریاران و وردبینان بکەم لە ژێر سەرپەرشتی و ڕێبەرایەتی بەڕێز نەقیبی سەندیکا مامۆستا سەلیم سەلیم (salim salim ). بۆ یەکەمجارە، لە سایەی دیدگای ژیرانەی بەڕێزیان و هەوڵە بێوچانەکانی سەندیکا بۆ پاڵپشتیکردنی توانا ناوخۆییەکان، دەبینین قوتابیانمان دەگەنە ئەم ئاستە جیهانییە و دەبنە خاوەنی بەرزترین بڕوانامە پیشەیییەکان. هەروەها، ناتوانم ماندووبوون و هاوکاری بەردەوامی هاوپیشەی ئازیزم(Dr. Hewa Mahmood ) لەبیر بکەم، کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە پشتگیریکردن و ڕێنماییکردنی کاکە بەيار لەم کاروانەدا. سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاراستەی بەڕێزان کاک (Rezhan Kawani )و کاک (Hemn Hakeem ) دەکەم، کە وەک دوو هەڵگری ئەم بڕوانامە جیهانییە، هەمیشە پاڵپشت و هاندەری گەنجان بوون و ئەزموونی خۆیان بەخشیوە بەم کاروانە. بەيار گیان، تۆ ئەمڕۆ بوویتە نموونەیەکی باڵا بۆ هاوڕێکانت، و سەلماندت کە وەبەرهێنان لە زانست و پەرەپێدانی پیشەیی مسۆگەرترین ڕێگایە بۆ سەرکەوتن. زۆر شانازیت پێوە دەکەم و چاوەڕێی سەرکەوتنی گەورەترم لە بەشەکانی داهاتوودا. بەردەوام بە بەرەو لوتکە! #CMA #IMA #Accounting #Success #Kurdistan #Professional_Growth #Accounting_Profession #SuccessStory