Post by Ari Ismael

Applying strategy, AI, and systems thinking to business and economic problems.

فێربوونی بابەتێکی نوێ بە قوڵی دەوەستێتە سەر قوڵایی پرسیارەکانت. تا زیاتر پرسیار دروست بکەی و بکۆڵیەوە لە وەڵامەکان زیاتر گۆشە شاراوەکانی بابەتەکە دەدۆزیەوە هێزی پرسیار لەوەدایە بۆشاییەک دروست دەکات لە نێوان زانین و نەزانین. کاتێک هەست بەو بۆشاییە دەکەیت ئەوا پرسیارەکە وەکو گرێیەکی نەبەستراوی لێدێت لە مێشک، وە حەز و مەراقت زیاتر دەبێت تا ئەو گرێییە دابخەیت. Zeigarnik effect فیلمەکان ئەم سایکۆلۆژیە بەکار دەهێنن. کاتێک کارەکتەرێک دەیەوێت شتێک بکات بەڵام هێشتا هیچی نەکردووە و تەنها تێڕاماوە تۆش بەبێ کۆنترۆڵی خۆت هەوڵی پێشبینی ڕووداوەکە دەدەیت مێشک حەز ناکات بۆشایی هەبێت لە نێوان پرسیار و وەڵام (دەبێ چی بکات؟) یانیش کاتێک ئەپیسۆدێک لە شوێنێک کۆتایی دێت کە بە چەندین پرسیار بەجێت دەهێڵێت، یانیش کاتێک کارەکتەرێک دەڵێت ''ئەمشەو ئیشت دەبینم'' تۆش حەزی زانینیت بۆ دروست دەبێت چونکە گرێیەکی نەبەستراو لە مێشکت پەیدابوو ئەوەی جێی سەرنجە، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز بەردەوام پرسیار لە خوێنەر دەکات. بۆ نمونە “أفلا تعقلون”  ←  ''ئایا بیر ناکەنەوە؟'' مرۆڤە بەناوبانگەکان چیان وتوە؟ پلاتۆ: ''ژیری ڕاستەقینە ئەوەیە بزانیت کە هیچ نازانیت'' سۆکرات: '' دەزانم هیچ نازانم'' ئەنیشتاین:''چەندی زیاتر فێردەبم زیاتر تێدەگەم کە چەند نازانم.'' ئەنیشتاین هەر شتێکی دۆزیبێتەوە سەدان نەدۆزراوەی تری دەستنیشان کردوە لەگەڵی، بۆیە پرسیارەکانی هەرگیز کۆتایی نەهاتووە کاتێک منداڵێکی بچوک لە گریان نابێتەوە دایکەکە پرسیارێکی کتوپڕ دەکات ''تەمشای ئەوە چیە..'' ڕێک سەرنجی منداڵەکە ڕادەکێشێت و لە گریانی دەخاتەوە. گەر بۆشایی نێوان پرسیار و وەڵام لەم تەمەنەوە هەستی پێبکرێت دەبێت چ میکانیزمێک لە پشتیەوە بێت؟ کاتێک مامۆستاکان بە پرسیارەوە بابەت ڕوون دەکەنەوە قوتابییەکان خێراترو باشتر تێدەگەن بەراورد بە ڕوونکردنەوەی بێ پرسیار یان باس کردنی وەڵامەکە بەبێ پرسیار لە مارکێتینگ، کەسانی بەتوانا ناڵێن ''با پێت بڵێم بۆچی ئەو بەرهەمە باشترە'' بەڵکو بە پرسیار دەست پێدەکەن ''دەزانی جیاوازی ئەو بەرهەمە لەگەڵ فڵان چیە؟''. کامیان بەهێزترە؟ -- زانین و نەزانین یەکتری تەواو دەکەن. بەیەکەوە گەورە دەبن. دروستکردنی پرسیار و وەڵامەکان هەرگیز وەکو ئەمڕۆ خێرا نەبووە بەهۆی ژیری دەستکردەوە.