Post by Arif Bawecani
Humanistisk activist
Kurdi / Englishیادی ١٢٨ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت . Congratulations on the 128th Anniversary of Kurdish Journalism ڕووناکبیران، میدیاکاران و چالاکوانانی نەتەوەیی: سەد و بیست و هەشت ساڵ پێش، نەتەوەی بندەستی ئێمە خاوەنی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی خۆی بووە. واتە ١٢٨ ساڵ پێش، یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناونیشانی «کوردستان» لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بڵاوکراوەتەوە. لەو کاتەدا، ئەگەر تەماشای ئاماری وڵاتان بکەین، ژمارەی وڵاتە سەربەخۆکان نەگەیشتووەتە٥٠ وڵات، بەڵام ئێستا لە سەرەوەی٢٠٠وڵاتە. ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە نەتەوەی کورد و نیشتیمانی کوردستان، لە سەدان ساڵ پێشەوە خۆیان بە جیاواز لە داگیرکەران و دەوروبەرەکانیان زانیوە، و خاوەنی دەنگ و میدیای تایبەتی خۆیان بوون. ڕۆژنامەگەری کوردی، سەڕەڕای هەموو ئاستەنگییەکان لە سەر ڕێگای چالاکوانانی نەتەوەی کورد، لە هەموو بەشە داگیرکراوەکان و لە جۆراوجۆرترین بوارەکاندا، هەرگیز نەوەستاوە. لە شاخ و شار، و تەنانەت لە ناو کەمترین ئیمکاناتیشدا، هێشتا درێژەی هەیە. ئەمەش نیشانەی زیندوویی نەتەوەیەکی پەلاماردراوە کە هەمیشە لە هەوڵی خۆڕاگری و ڕۆشنگەریدا بووە و هەیە. لەو ڕۆژە مێژووییەدا، بە ناوی خۆم و گشت هاوڕێ و هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ڕۆژنامەنووسانی سەرتاسەری کوردستان دەکەم؛ بە تایبەت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، کە ئێستا لە بەندیخانەکانی دەسەڵاتدارانی ئێراندا، بە تاوانی نووسین لە پێناو ماف و ئازادی و سەروەریی نیشتیمانەکەیاندا بەندکراون. هیوادارم هەموو دەزگا و ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی کوردی، ڕەوتی خەبات و خزمەتگوزارییان بەرەو ئاراستەی نەتەوەیی زیاتر پەرەپێبدەن، و ببنە هاندەری سەرەکی بۆ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و ڕزگاریی هەمیشەیی نەتەوەکەیان لە بندەستی داگیرکەران. عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ٢ی گوڵان ٢٧٢٦ی کوردی / ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦ ………………………………….. Congratulations on the 128th Anniversary of Kurdish Journalism Dear intellectuals, media professionals, and national activists, More in the Article https://lnkd.in/dpCwPy6y