Post by Ahmed Hazim

Head of Design and Development

🤝 ئێمەی ئەندازیاران شارەکان دیزاین دەکەین، بەڵام شارەزایانی عەقارات دەزانن بازاڕ چی دەوێت! بەپێی ماستەرپلانی نوێی هەولێر (Erbil 2050 Master Plan)، دوو گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکانی دەرەوەی شەقامی ١٥٠ مەتری ڕوودەدەن: 📏 ١. کۆتایی هاتن بە زەوی ١٠٠ مەتری: لەمەودوا بچووکترین ڕووبەری زەوی بۆ دروستکردنی خانوو دەبێتە ٢٠٠ مەتر. 🎨 ٢. دیزاینی یەکگرتوو: گەڕەکە نوێیەکان دەبێت بە یەک شێوازی دیزاین و ڕەنگ دروست بکرێن بۆ پاراستنی جوانی شار. 📐 بۆ ئێمەی تەلارسازان: ڕاستە یەکخستنی دیزاین بۆ ڕێکخستنی شار گرنگە، بەڵام ناکرێت یەک دیزاین لە تەواوی شارەکەدا کۆپی بکرێت! ئەوە لە ڕووی بینراو و دەروونییەوە (Visually and Psychologically) زۆر بێزارکەرە. چارەسەری باشتر ئەوەیە چەند دیزاینێکی جیاواز بە بەکارهێنانی هەمان کۆنسێپت (Concept) دروست بکرێن. 💼 بۆ شارەزایانی عەقارات: پرسیارەکە لێرەدایە... ئایا کڕیار لە هەولێر ئامادەیە ماڵەکەی بەشێک بێت لەم شێوازە یەکگرتووە، یان هێشتا بەدوای دیزاینی تەواو تایبەت و جیاوازدا دەگەڕێت؟ ڕای ئێوە چییە؟ باڵانس لە نێوان ڕێکخستنی شار و خواستی کڕیار چۆن دروست دەبێت؟ لە کۆمێنت بۆچوونتان بنووسن! 👇 #هەولێر #Erbil2050 #تەلارسازی #عەقارات #Erbil #Kurdistan #Architecture #RealEstate

Post content