Post by Sharo S.
Head of Learning and Development
چەقۆ و زمان: کێ مانا بە ئەوی تر دەبەخشێت؟ سەلمان ڕووشدی لە دواین بیرەوەرییەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات مەبەستی سەرەکی تفەنگ لە جیهاندا، تەنها زیانگەیاندن و گیان سەندن بووە، گیانی ئاژەڵبێت یان مرۆڤ. بەڵام چەقۆ هەرگیز وەکو تفەنگ نەبووە؛ تفەنگ وەک چەقۆ نییە بتوانیت کێکی پێببڕیت، یان وەک کەرەستەیەکی سەرەکی لە چێشتخانەکەدا کەڵکی لێوەرگریت. چەقۆ ئامرازێکە لەڕووی ڕەوشتییەوە بێلایەنە، مانای پێدەدەیت، بەگوێرەی ئەوەی چۆن بەکاری دەهێنیت؛ ئەوەی بێڕەوشتانەیە، خراپ بەکارهێنانی چەقۆکانە. دەکرێ زمانیش وەک چەقۆ بێت، دەتوانێت جیهان ببڕێت و بیکاتەوە و ماناکانی ئاشکرابکات. دەتوانێت لە واقعێکەوە بڕواتە ناو واقعێکی ترەوە. ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بکەوتمایەتە ناو شەرەچەقۆوە، لەوانەبوو بەو چەقۆیەی زمانم ئەو شەڕەم بکردایە. بیرەوەری چەقۆ، کە لە نیسانی ٢٠٢٤دا، لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی جیهانیی "پێنگوین ڕاندۆم هاوس" (Penguin Random House) ەوە بڵاوکراوەتەوە. گێڕانەوەی ئازاری بەرکەوتنی ١٥ جار چەقۆیە لە جەستەی ئەدیبی جیهانی "سەلمان ڕووشدی"لەلایەن گەنجێکی توندئاژۆی ئەمریکی-لوبنانییەوە بەناوی (هادی مەتەر). هەڵدانەوەی پەڕەکانی ئەم بیرەوەرییە پەلکێشت دەکات بۆ ناو ئەو چرکەساتە پڕ لە ئازارانەی جەستەی ئەدیبێک، کە سەرەنجام بووە هۆی لەدەستدانی چاوێکی، ژیانکردن لە پاش ئەو زەبرە دەروونییەی کە دووچاری هاتووە لە ئاکامی ئەو هێرشەی کرایە سەری لە مانگی ئابی ٢٠٢٢دا لە نیویۆرک، کە تێیدا بە تەواوی ١٥ چەقۆی لێدرا (٣ لە مل، ٤ لە سک، و برینەکانی تری لە سنگ، دەست و چاوی ڕاستیدا بوون). سەلمان ڕووشدی زۆر بەبوێرانە لەم بیرەوەرییەدا باس لەو نەهامەتی و وێڵبوونانە دەکات کە گەنجانی توندئاژۆ بەدەستییەوە دەناڵێنن، بۆ سەندنەوەی ژیان لەو مرۆڤانەی کە خاوەن بیری ڕەخنەیین و لەڕێگای ئەدەب و هونەرەوە گوزارشت لە دونیابینییەکانیان دەکەن. لەڕێگای لینکی هاوپێچەوە دەتوانیت خوێنەری تەواوی بابەتەکە ببیت: https://lnkd.in/djkjgxjv