Post by Saleem Hasan

Senior Talent Acquisition | Oil & Gas, Construction & FMCG Recruitment | Full-Cycle Recruitment | Employer Branding | HR Operations | Onboarding

خوێندنی خۆڕایی لە تورکیا بو قوتابیانی ماستەر و دکتورا تکایە سەرجەمی نووسینەکە بخوێنەرەوە، وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی تێدایە کە تۆی بەڕێز بە دوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێیت. پرۆژەی خوێندنی (Turkish Scholership – Türkiye Bursları) بۆ سەرجەم ئاستەکانی ئامادەیی، بەکالۆریۆس، ماستەرو دکتۆراو لێکۆڵینەوەی زانستی، ساڵانە لە چوارچێوەی مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی خوێندنی باڵای تورکیا دەتوانرێت هەلی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ خوێندکاران بەدەست بهێنرێت کە داواکار دەتوانێت لە ئینتەرنێتەوە فۆڕم پڕ بکاتەوە. • مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم: ١.تەمەن: ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت واتە بەرواری لەدایکبوونی ١/١/١٩٩٢ بەرەو سەرەوە بێت. ٢.کۆنمرەی بەکالۆریۆسی ٧٥ کەمتر نەبێت ٣.پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە لە قۆناغی بەکالۆریۆسدا دەرسیان پێ وتبێ کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن و ئاستی زانستی و پسپۆڕی و ناوی زانکۆو کۆلێج و بەشی مامۆستاکەی لەسەر بێت. ٤.پاسپۆرت ٥.وێنەیەکی جواز. ٦.بڕوانامەی سەری ساڵ یان نیوەی ساڵی بە ئینگلیزی. ٧.سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت) ٨.سی ڤی ٩.سەرجەم کتێب و توێژینەوەی ئەنجامدراو (ئەگەر هەبێت) ١٠.پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی قۆناغی دکتۆرا • تایبەتمەندییەکانی: ١. مووچەی مانگانە: ١٨٠٠ لیرە ٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی یەکەم هاتن و کۆتا گەڕانەوەی بۆ دابین دەکرێت. ٣.دابینکردنی ٧٥٠ لیرەی مانگانە بۆ کرێی خانوو. ٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی. ٥.خوێندن بێ بەرامبەرە ٦.بۆ ماوەی ساڵێک خوێندنی زمانی تورکی. • مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم: ١. تەمەن: ٣٥ ساڵ زیاتر نەبێت واتە بەرواری لەدایکبوونی ١/١/١٩٨٧ بەرەو سەرەوە بێت. ٢. کۆنمرەی بەکالۆریۆس و ماستەری ٧٠ کەمتر نەبێت ٣. پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە لە قۆناغی ماستەردا دەرسیان پێ وتبێ کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن و ئاستی زانستی و پسپۆڕی و ناوی زانکۆو کۆلێج و بەشی مامۆستاکەی لەسەر بێت. ٤. پاسپۆرت ٥. وێنەیەکی جواز. ٦. بڕوانامەی ماستەری بە زمانی ئینگلیزی یاخود پشتگیری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی ئەگەر لە قۆناغی نوسینی توێژینەوەدا بوو. ٧. سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت) ٨. سی ڤی ٩. سەرجەم کتێب و توێژینەوەی ئەنجامدراو (ئەگەر هەبێت) ١٠. پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی * بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە https://lnkd.in/eMe4JyKp ☝☝☝☝☝☝☝☝☝☝☝☝☝

Post content